Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:47

عه‌بادی به‌ سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشته‌ ئه‌نقه‌ره‌

تاوتوێی ته‌وه‌ره‌ ناوچه‌ییه‌كان ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ ئه‌نقه‌ره‌و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سه‌نبۆغا له‌ لایه‌ن جێگری پارێزگای ئه‌نقه‌ره‌، بیلال بۆزده‌میر و باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا، فاتیح یڵدز پێشوازی له‌ عه‌بادی كرا.

له‌ كۆشكی كۆماری له‌ لایه‌ن سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پێشوازی له‌ حه‌یده‌ری عه‌بادی ده‌كرێت.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی و دوو شاندیدا هه‌ردوولا باس له‌ پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن و تاوتوێی ته‌وه‌ره‌ ناوچه‌ییه‌كانیش ده‌كه‌ن و دواتر ئه‌ردۆغان و عه‌بادی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سازده‌كه‌ن.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.