Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:46

ناتۆ بێلایه‌نى خۆى له‌کێشه‌کانى نێوان ئه‌مه‌ریکاو تورکیا راگه‌یاند

په‌یوه‌ندى نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا گرژى تێكه‌تووه‌
کوردستان TV
100%

هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ) رایگەیاند" لەكێشەكانی  ئێستای نێوان توركیا‌و ئەمریكا لایەنگری هیچ لایەنێكیان ناكات‌ و بێلایەنیی خۆی دەپارێزێت.

لەوەڵامی لێدوانێكی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا كە وتبوی" ئەمریكا لەڕێكخراوی ناتۆ كاریان لەگەڵ دەكات‌ و لەپشتەوە خەنجەریان لێ دەدات، یانز ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتی ڕێكخراوی ناتۆ وتی"  ئەوە كێشەیەكە لەنێوان ئەو دوو وڵاتەداو  ناتۆ بەهیچ  شێوەیەك نابێتە بەشێك  لەناكۆكیەكانی نێوان توركیاو ئەمریكا.

وتیشی" هەندێكجار ناكۆكی و نیگەرانی لەنێوان ئەندامانی ناتۆ ڕوویداوە‌و دواجار نیگەرانییەكانیان رەوێندراونەتەوەو وەك دۆست پێكەوە مامەڵەیان كردوە.

لەچەند رۆژی رابردوودا لەكۆبونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی وڵاتان لە توركیا، ئەردۆغان رەخنەی لەئەمریكا گرت بەوەی لەڕێكخراوی ناتۆ كاریان لەگەڵ دەكات‌و  لەپشتەوە خەنجەریان لێدەدات.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.