ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 14/8/2018، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا، بەمەبەستی بەشداریکردن لە ده‌یەمین کۆنفرانسی باڵیۆزان گەیشتە شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا. 
لاڤرۆڤ لە چوارچێوەی سەردانەکەی سبەینێ لە ده‌یه‌مین کۆنفرانسی باڵیۆزان گوتارێک پێشکەش دەکات و پاشانیش لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو کۆدەبێتەوە.
لە دوای کۆبوونەوەی ھەردوو وەزیرەکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز دەکرێت و چاوەرێ دەکرێت تێدا باسی پەیوەندی دوو قۆڵی و پێشھاتەکانی سووریا و ناوچەکە بكه‌ن و تێكچوونى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا بخه‌نه به‌ر باس.
 
 
                 
                             
                             
                             
                             
                             
    
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.