Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 01:23

عه‌دنان ره‌شید له‌ میسر بروانامه‌ی دکتۆرای فه‌خری وه‌رده‌گرێت

وه‌ك شاعیرێكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداربووه‌
کوردستان TV
100%

شاعیر و رۆژنامه‌نووسی كورد " عه‌دنان ره‌شید رێكانی " له‌ رێوره‌سمێكدا كه‌ ژمارەیەكی زۆری نووسەر و شاعیر و باڵوێزی وڵاتان ئاماده‌ی بوون ، لەلایەن یەكێتی رێكخراوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە  وڵاتی میسڕ بڕوانامەی دكتۆرای فەخری پێبه‌خشرا .

ریكانی ئاشكرایده‌كات ، بە ئامادبوونی ژمارەیەكی زۆری نووسەر و شاعیر و باڵوێزی وڵاتان ، ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێكی تایبەتدا ، بڕوانامەی دكتۆرای فەخری بە ئەو و دوو كەسی دیكه‌  به‌خشرا ، وتیشی ئه‌وان چه‌ند رۆژێكه‌ به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی شیعر هاتوونه‌ته‌ ئه‌م وڵاته‌ .

ئه‌م شاعیر و رۆژنامه‌نووسه‌ وه‌ك شاعیرێكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداربووه‌ و بروانامه‌كه‌ی له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ كە شاعیران لە شیعرەكاندا هەوڵی ئەوەیان داوە پەیامی ئاشتی بە گەلانی دنیا و كومەڵگای مرۆڤایەتی بگەیەنن.

جێی باسه‌ ئه‌م رێكخراوه‌ له‌ وڵاتی میسر ساڵانه‌ خەڵاتی دكتۆرای فەخری و باڵوێزی ئاشتی بە باشترین چالاك و رۆژنامەنووس و شاعیر دەدات.

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.