له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، یه‌كێتى ناوه‌ندی تۆپى پێى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مڕۆ چوارشەممە 2018/8/15 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆی و هونەری لەگەڵ چوار یانە سەرکەوتووەکەی قۆناخی کۆتایی، خولی پلەیەکی لاوانی کوردستان ئەنجامدا.
لەسەر پێشنیاری نوێنەری هەر چوار یانەکە (هەڵۆ، سیروانی نوێ، ئارارات و دەربەندیخان)، سەرجەم یارییەکان لە هەولێر بە شێوازی خول بە یەک قۆناخ بەرێوە دەچێت، رۆژی هەینی 2018/8/31 یەکەم گەڕی خولەکە ئەنجام دەدرێت.
تێبینی: دوو رۆژ جارێک گەڕێک بەرێوە دەچێت، ئەم یانەیەی زۆرترین خاڵ کۆ بکاتەوە، دەبێتە پاڵەوانی خولەکە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.