نیشانه‌كانی و گرنگترین هۆكاره‌كانی شێوازی چاره‌سه‌ركردنی :
ــــ ڕه‌ق بوون یان ته‌شه‌نجی ماسولكه‌كانی مل یه‌كێكه له گرنگترین هۆكانی ئازاری مل و سه‌رئێشه ؛ گه‌لێك جار ته‌شنجه‌كه ئازاری زۆره و ڕه‌نگه ببێته هۆی گێژبوون و سه‌رسووڕان و تێك چوونی ته‌وزانی ئه‌و كه‌سه ۰
نیشانه‌كانی ته‌شه‌نجی ماسولكه‌كانی مل :
۱ ـــ ئازارێكی زۆر و كتوپڕ ۰
۲ ـــ به زه‌حمه‌ت جوڵانی یان نه‌توانینی جوڵانی مل و شان ۰
۳ ـــ زیاد بوونی ئازار له كاتی جوڵانی سه‌ر و شان و مل ۰
٤ ـــ ئازاری مل و سه‌رئێشه به تایبه‌ت پشتی سه‌ر ۰
٥ ــــ هه‌ستكردن به میروله‌كردن له پشتی مل و گێژبوون ۰
گرنگترین هۆكاره‌كانی ته‌شه‌نجی ماسولكه‌كانی مل :
۱ ــــ دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به دیار شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر و لاپتۆب و یاریه ئه‌لكترۆنیه‌كانه‌وه ۰
۲ ــــ هه‌ڵگترتنی شتی قورس بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر : وه‌ك جانتای سه‌فه‌ر و جانتای خوێندكار ۰
۳ ــــ هه‌ڵگترتنی شتی قورس ته‌نها به لایه‌كی شان ۰
٤ ــــ به‌كارهێنانی مۆباێڵ و ئایپاد و چه‌مانه‌وه‌ی سه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له جیاتی به‌رزكردنه‌وه‌ی مۆباێڵ بۆ ئاستی چاو ۰
٥ ـــ زۆر جوڵانی مل و به به‌رده‌وامی : بۆ نموونه له‌و خانمانه‌دا كه زۆر خه‌ریكی شت سڕین و پاكردنه‌وه‌ی ناو ماڵن ۰
٦ ـــ قه‌له‌قی و فشاری ده‌روونی ۰
۷ ـــ وه‌رزشی زۆر قورس و بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك به به‌رده‌وامی و بێ پشوو ۰
۸ ـــ كه‌وتنه سه‌ر لا یان پشت له‌پڕ له كاتی نووستن ۰
۹ ـــ دانیشتن یان پاڵ كه‌وتن به شێوازی هه‌ڵه ۰
۱۰ ـــ ئینزلاقی بڕبڕه‌كانی مل یان سه‌وه‌فان یان نه‌خۆشی جومگه‌كانی بڕبڕه‌كانی مل ۰
۱۱ ـــ وشك بوونه‌وه‌ی له‌ش : له ئه‌نجامی كه‌م خواردنه‌وه‌ی ئاو و شله‌مه‌نی یان به‌رزی پله‌ی گه‌رمی یان نه‌خۆشی وه‌ك سك چوون و ڕشانه‌وه ۰
۱۲ ــــ كه‌می كانزاكان به تایبه‌ت كالسیۆم و پوتاسیۆم و مه‌گنسیۆم و ڤیتامین دی ۰
۱۳ ـــ به‌كارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمان : وه‌ك لازكس ، ئه‌ده‌لات ، ڤێنتۆلین و ئه‌مینۆفلین ۰
۱٤ ـــ ئه‌نفلاوه‌نزا ۰
۱٥ ـــ كاتی سكپڕی ، ئالووده بوون به مادده كحولیه‌كان ۰
۱٦ ـــ هه‌ندێ نه‌خۆشی وه‌ك : فایبرۆمایه‌ڵجیا ، هه‌وكردنی په‌رده‌ی ده‌وری مێشك ( السحایا ) ، هه‌وكردنی شانه‌كانی مێشك ، هه‌ندێ نه‌خۆشی جومگه‌ی شان ، نه‌خۆشی میڵتپڵ سكلێرۆسس
سه‌رچاوه/ ده‌رمانخانه‌ی سلێمانی
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.