Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 13:00

بۆ جاری دووه‌م داواکاری قه‌شه‌ ئه‌مریکاییه‌ له‌باره‌ی زیندانی له‌ ماڵ ره‌تکرایه‌وه‌

له‌ ماڵ و قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌ وڵات خراوه‌ته‌ سه‌ر
کوردستان TV
#13
100%


دووه‌مین دادگای قورسی ئیزمیر، سه‌رله‌نوێ ئه‌و داواكاریه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ بۆ هه‌ڵگرتنی سزای زیندانی له‌ ماڵ و قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌ وڵات خراوه‌ته‌ سه‌ر پیاوی ئایینی به‌ ره‌گه‌ز ئه‌مریكی، ئاندریو برۆنسۆن كه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوان به‌ناوی فه‌تحوڵه‌گوله‌ن و په‌كه‌كه‌ و سیخوڕیكردن ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌ و به‌ هۆكاری "كێشه‌ی ته‌ندروستی" زیندانیه‌كه‌ی گۆڕدرا بۆ زیندانی له‌ ماڵ.  

میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ دادگایه‌كی ئه‌و وڵاته‌ داوایه‌كی بۆ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ دۆسیه‌ی قه‌شه‌ ئه‌مریكاییه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كه‌ ره‌تكردوه‌ته‌وه‌ کە ئێستا لەو وڵاتە لەژێر مانەوەی ناچاریدایە، هه‌روه‌ها رسوماتی له‌سه‌ر هه‌ندێك هاورده‌ی ئه‌مریكا زیادكرد.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا دادگای ئەو وڵاتە داوایه‌كی بۆ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ دۆسیه‌ی قه‌شه‌ ئه‌مریكاییه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كه‌ ره‌تكردوه‌ته‌وه‌ کە ئێستا لەو وڵاتە لەژێر مانەوەی ناچاریدایە،و دەستگیرکراوە.

هاوکات ئەمڕۆ توركیا رسوماتی له‌سه‌ر هه‌ندێك هاورده‌ی ئه‌مریكا زیادكرد و له‌ مه‌رسومێكدا كه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌ واژوی كردوه‌ بڕیاردراوه‌ رسوماتی سه‌ر ئۆتۆمبیل به‌ڕێژه‌ی 120% زیاد بكرێت، و هەروەها ڕسوماتی خواردنه‌وه‌ كحوڵییه‌كان به‌ڕێژه‌ی 140% و رسوماتی سه‌ر توتن به‌ رێژه‌ی 20% زیاد كراوه‌.

هاوكات توركیا رسوماتی له‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی جوانكاری و برنج و خه‌ڵوزیش زیاد كرده‌، له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌شه‌وه‌ فوئاد ئۆكتای، جێگری ئه‌ردۆغان وتویه‌تی كه‌ زیادكردنی رسوماتی سه‌ر هه‌ندێك له‌ به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ڵامێكی بۆ ئه‌و هێرشه‌ ئابورییه‌ی واشنتن ده‌یكاته‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.