Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:49

قه‌ته‌ر وه‌به‌رهێنانی راسته‌وخۆ له‌ تورکیا ئه‌نجامده‌دات

به‌بڕی 15 ملیار دۆلار
کوردستان TV
#13
100%


ئەمڕۆ چوارشەممە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆشکی کۆماری لەگەڵ شێخ تەمیم بن حامید ئەلسانی ئەمیری قەتەر کۆبوەتەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانی كه‌ به‌ سه‌ردانێکی كار له‌ توركیایه‌، دوای رێوڕه‌سمی پێشوازی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان كۆبووه‌وه‌.

لە کۆبوونەوەکەدا ئه‌ردۆغان و ئالسانی سووربوونی خۆیان له‌ به‌ره‌وپێشتربردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-قه‌ته‌ریان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا دووپاتكرده‌وه‌.

له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، میری قه‌ته‌ر، تەمیم بن حەمەد ئالسانی رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌بڕی 15 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنانی راسته‌وخۆ له‌ توركیا ئه‌نجامده‌دات.

دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ نزیكه‌ی سێ كاتژمێر و نیوی خایاند، ئه‌ردۆغان و ئالسانی له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌شدارییان له‌ خوانێكدا كرد کە لەسەر شەرەفی میری قەتەر رێکخرابوو.

هه‌ریه‌ک له‌ وه‌زیری گه‌نجینه‌ و دارایی توركیا، به‌رات ئاڵبایراك و وه‌زیری دارایی قه‌ته‌ر، عه‌لی شه‌ریف عەمادی ئامادەی خوانه‌كه‌ بوون.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.