دادگایه‌كی ئه‌مریكی حوكمی له‌سێداره‌دانی بۆ كۆچبه‌رێكی ئوردونی ده‌ركرد دوای تۆمه‌تباركردنی به ئه‌نجامدانی دوو تاوانی "كوشتنی ترسناك" كه داواكاری گشتی ویلایه‌تی ته‌كساس به "كوشتنی ناموس"ی داناوه.
پێگه‌ی "شا‌رلوت ئۆبزێڤه‌ر" له داواكاری گشتی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاوه بڵاویكرده‌وه" عه‌لی مه‌حمود عورسان، كاتێك كچه‌كه‌ی ماڵی به‌جێهێشتووه و بووه‌ته مه‌سیحی بۆئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كوڕێكی مه‌سیحی بكات، توڕه بووه، ئه‌وه‌ش وایكردووه به‌رنامه‌ی كوشتنی زاواكه‌ی و ئه‌و هاوڕێیه‌ی كچه‌كه‌ی دابنێت كه هانیداوه هاوسه‌رگیرییه‌كه ئه‌نجامبدات".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه" ڕووداوه‌كه ساڵی ٢٠١٢ ڕوویداوه به‌ڵام بڕیاردانی كۆتایی چه‌ند دانیشتنێكی دادگای پێویستبووه".
دادگاییكردنی عه‌لی مه‌حمود عورسان له‌سه‌ر كوشتنی كۆتی بیفه‌رز و گلاره باقر زاده كه چالاكوانێكی ئێرانی مافه‌كانی ژنانه زیاتر له ٦ هه‌فته‌ی خایاندووه، به‌ڵام ڕاگه‌یاندنی حوكمی له‌سێداره‌دانه‌كه دوێنی بوو، سێشه‌ممه له یه‌كێك له دادگاكانی شاری هیوستن.
دوای ڕاگه‌یاندنی حوكمه‌كه عورسان كه میدیاكان به "هاوشێوه‌كه‌ی سه‌دام حسێن"ی سه‌رۆك كۆماری پێشووتری عێراق ناویانبردووه توشی شۆك بووه و به‌ره‌و دواوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه له‌كاتێكدا خێزانی كوژراوه‌كان له خۆشی‌دا هاواریانكردووه.
عه‌لی مه‌حمود عورسان ته‌مه‌نی ٦٠ ساڵه، ناڕازی بووه له‌وه‌ی كچه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سیحییه‌ك هاوسه‌رگیری بكات، ئه‌وه‌ش وایلێكردوه تاوانی "كوشتنی ناموس" ئه‌نجام بدات.
ئه‌و پیاوه له یه‌كێك له دانیشتنه‌كانی دادگادا وتوویه‌تی "كچه‌كه‌ی دوای هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بیفه‌رز ئازاری زۆری خێزانه‌كه‌یی داوه".
سه‌رچاوه/ ڕاچڵه‌كین
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.