Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 06:25

ئه‌مریکا.. مێرد منداڵێکى ته‌مه‌ن 11 ساڵ له‌ ماوه‌ى که‌متر له‌ 10 خووله‌ک وێبسایتێکى سیسته‌مى ده‌نگدانى هاککرد

توانى له‌ ماوه‌ى كه‌متر له‌ 10 خووله‌ك ئه‌نجامى ده‌نگدان بگۆڕێت
ئه‌مریكا.. مێرد منداڵێكى ته‌مه‌ن 11 ساڵ له‌ ماوه‌ى كه‌متر له‌ 10 خووله‌ك وێبسایتێكى سیسته‌مى ده‌نگدانى هاككرد
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى فۆكس 31ى ئه‌مریكى مێرد منداڵێكى ته‌مه‌ن 11 ساڵ نوسخه‌ى دووه‌مى ماڵپه‌ڕێكى سیسته‌مى ده‌نگدانى ویلایه‌تى فلوریداى سه‌ر به‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاى هاك كرد له‌ ماوه‌ى كه‌متر له‌ 10 خووله‌ك.

ئیمێت بریۆه‌یر ئه‌و مێرد منداڵه‌ هاككه‌ره‌ ناوازه‌یه‌یه‌ كه‌ توانى له‌ ماوه‌ى كه‌متر له‌ 10 خووله‌ك ئه‌نجامى ده‌نگدان بگۆڕێت له‌ نوسخه‌ى دووه‌مى ماڵپه‌رى سیسته‌مى ده‌نگدانى ویلایه‌تى فلوریداى ئه‌مریكا دواى هاككردنى كه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌كاریان ده‌هێنا، 

ئیمێت بریۆه‌یر هاككردنى ماڵپه‌ره‌كه‌ى له‌ ئه‌نجوومه‌نى ساڵانه‌ى هاككه‌رانى (26 DEFCON) ئه‌نجامدا. 

نیكۆ سێڵ یه‌كێكه‌ له‌و دامه‌زرێنه‌رانه‌ى ده‌زگای (26 DEFCON)، بۆ هاككردن كه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى چاویان له‌ هیچ قازانجێك بێت منداڵان فێرى هاككردن ده‌كه‌ن.

نیكۆ سێڵ وتى: كچێكى ته‌مه‌ن 11 ساڵ كه‌ نه‌یویست ناوى بهێنێت توانى بچێته‌ نێو هه‌مان ماڵپه‌رى سیسته‌مى ده‌نگدانه‌وه‌ و له‌ ماوه‌ى 15 خوله‌ك ئه‌ویش توانى ماڵپه‌رى ده‌نگدانه‌كه‌ هاك بكات.

هه‌روه‌ها سێڵ وتى زیاتر له‌ 30 منداڵى به‌توانا توانیان به‌ ماوه‌ى كه‌متر له‌ 30 خوله‌ك زنجیره‌ ماڵپه‌رى سیسته‌مى ده‌نگداران له‌ ویلایه‌ته‌كانى كه‌ى ئه‌مریكا هاك بكه‌ن.

ئه‌نجوومه‌نى نه‌ته‌وه‌یی ئاسایشى ئه‌مریكا دوودڵ بوون له‌ دانپێدانى به‌زاندنى ماڵپه‌رى ده‌نگداران كه‌ له‌ لایه‌ن منداڵه‌ هاككه‌ره‌كانى ده‌زگاى (26 DEFCON )، ڕایگه‌یاند: ئه‌وان به‌ گومانن له‌ تواناى هاككه‌ران كه‌ بتوانن ماڵپه‌رى راسته‌قینه‌ى ده‌نگدارانى ده‌وڵه‌ت بكه‌نه‌ ئامانج و بیبه‌زێنن.

هاوكات ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند:" ئه‌وان ئاماده‌ییان هه‌یه‌ كار بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵگه‌ى (26 DEFCON)ى مه‌ده‌نى تا ببن به‌ به‌شێك له‌ تیمێكى چالاك بۆ پاراستنى هه‌ڵبژارده‌كان.

نیكۆ سێڵ یه‌كێكه‌ له‌و دامه‌زرێنه‌رانه‌ى ده‌زگای (26 DEFCON)، وتى ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ى كه‌ نوسخه‌ى دووى ماڵپه‌ڕى سه‌ره‌كى سیسته‌مى ده‌نگدانه‌ هیچی له‌ ماڵپه‌ڕه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ كه‌متر نییه‌ و به‌گوێره‌ى پێویست ئاسان نییه‌ بۆ منداڵانى ته‌مه‌ن نێوان 8 بۆ 16 ساڵ كه‌ له‌ ماوه‌ى 30 خوله‌ك هاك بكرێن، ئه‌مه‌ فه‌رامۆشكاره‌ بۆ ئێمه‌ وه‌ك كۆمه‌ڵگایه‌ك.

جێى ئاماژه‌یه‌ نزیكه‌ى 50 منداڵ له‌ نێوان ته‌مه‌نه‌كانى 8 بۆ 16 ساڵ به‌شدارى پێكرابوون له‌ لایه‌ن ده‌زگای (26 DEFCON)، له‌ پڕۆژه‌یه‌ك بۆ هاككردنى ئامێرى ده‌نگدان و سه‌ره‌تا منداڵان فێركران كه‌ چۆن ئه‌نجامى شریقه‌ى (SQL) به‌كاربێنن و ئه‌وان دواتر تواناى خۆیان ده‌رخست به‌ ته‌واوكردنى هاكه‌كانى سیسته‌مى ده‌نگدان له‌ ئه‌مریكا.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێرانى/ سیروان عه‌زیز 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.