دوای ئه‌و شكسته‌ى شه‌وی ڕابردوو له‌جامى سوپه‌رى ئه‌وروپا دووچاری ڕیاڵ مه‌درید بوو كاتێك پاڵه‌وانى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌ئه‌نجامى چوار گۆل له‌به‌رامبه‌ر دووگۆل دووچاری شكست هات و نازناوی سوپه‌ری ئه‌وروپای له‌ده‌ست دا ، شكسته‌كه‌ى ریال كاردانه‌وه‌ى هه‌واداران و ته‌نانه‌ت یاریزانانیشى به‌دوای خۆیدا هێنا ، مارسیلۆی به‌رگریكار له‌لێدوانى بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ڕایگه‌یاند ، من بەرپرس نیم لە گرێبەستی یاریزانان ، من ئەوکەسە نیم کە دەبێت ئەو کارە بکەم بەڵام من وای دەبینم تیپەکەم زۆر باش بێت ، ده‌بێت گرێبه‌ستی نوێ بۆ یانه‌كه ئه‌نجام بدرێ و ئێمه‌ش پشتیوان بین
مارسیلۆ ڕاشیگه‌یاند ، پێرۆزبایی لە ئەتلەتیکۆ مه‌درید دەکەین بۆ بردنەوەی ئەو نازناوە کە بە شایستەیی بەدەستیان ھێنا بەڵام ئێمەش دەبێت دوای ئەم یاریە بە خۆماندا بچینەوە بۆ لالیگا باشتر ئامادە بین
له‌باره‌ی شكستیان له‌یاریه‌كه‌دا مارسیلۆ ڕایگه‌یاند ، دۆڕاندنەکەمان بەھۆی ماندووبونەوە بوو چونکە ھەندێک لەو یاریزانانەی بەشدارییان کرد تازە لە پشو گەرابونەوە
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.