Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:37

مایک پێنس: بۆ تورکیا باشتره‌ بڕیاره‌کانى تره‌مپ تاقى نه‌کاته‌وه‌

له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند:
مایك پێنس: بۆ توركیا باشتره‌ بڕیاره‌كانى تره‌مپ تاقى نه‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

مایك پێنس جێگرى سه‌رۆكى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند: باشتره‌ توركیا بڕیاره‌كانى تره‌مپ تاقى نه‌كاته‌وه‌.

دوێنى چوارشه‌ممه‌ 15ى ئابى 2018، مایك پێنس جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ تویتێكدا ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزى ئاڕاسته‌ى توركیا كرد، له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا مایك پێنس ڕایگه‌یاند: " قه‌شه‌ برۆنسۆن پیاوێكى بێتاوانه‌ له‌ توركیا گیراوه‌ و داواكارم دادوه‌ر ئازادى بكات، باشتره‌ بۆ توركیاش بڕیاره‌كانى تره‌مپ تاقى نه‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ك ئه‌و هاووڵاتییه‌ ئه‌مریكانه‌ى كه‌ زیندانى كرابوون و ئازاد كران و هاتنه‌وه‌ بۆ وڵاتى خۆیان ئه‌مریكا ".

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ كۆشكى سپى بڕیاره‌كانى توركیاى سه‌باره‌ت به‌ به‌رزكردنى باجى سه‌ر چه‌ند كاڵایه‌كى هاورده‌كارى ئه‌مریكى ئیدانه‌ كرد .

سارا ساندیرس وته‌بێژى كۆشكى سپى دوێنى چوارشه‌ممه‌ بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ڕایگه‌یاند: "باجه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر كاڵاى هاورده‌كارى ئه‌مریكى بێگومان جێگاى داخه‌ و هه‌نگاوێكه‌ به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌كى هه‌ڵه‌".

جێى ئاماژه‌یه‌ ئازاد نه‌كردنى ئه‌ندرۆ برۆنسن قه‌شه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌، ته‌نكه‌ژه‌ى سیاسى و ئابوورییه‌كانى نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره‌ى زیاد كردووه‌ و هه‌ر به‌و هۆیه‌ش دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا باجى له‌سه‌ر ئه‌له‌منیوم و ستیلى هاورده‌كراوى توركى بۆ ئه‌مریكا زیادكرد.

ماوه‌یه‌كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان توركیا و ئه‌مریكا گرژى تێكه‌وتووه‌ و ئه‌مریكاش سزاى خستووه‌ته‌ سه‌ر توركیا، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ به‌هاى لیره‌ى توركى دابه‌زیوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار و كاریگه‌رى نه‌رێنى خستووه‌ته‌ سه‌ر ئابوورى توركیا.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.