دوای دووركه‌وتنه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یك له هونه‌ر و نه‌بونی به‌رهه‌می تازه‌ی ، گۆرانیبێژی كورد " له‌نجه عه‌لی " له ئێستادا خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لبومێكی تازه‌ی ناوازه‌یه و به‌م نزیكانه بڵاویده‌كاته‌وه .
ئه‌لبوومه تازه‌كه‌ی ئه‌م گۆرانیبێژه به ناوی " شینی خۆشه‌ویستی " ه له 9 تراكی گۆرانی پێكهاتووه و سه‌رجه‌م تراكه‌كانی نوێن و له له‌نده‌ن و تاران كاریان له‌سه‌ر كراوه و به‌شێكی زۆریشی ته‌واو بووه و كه هه‌مووی ته‌واو بوو ئه‌وا بڵاوده‌كرێته‌وه .
ئه‌لبوومی شینی خۆشه‌ویستی كۆمه‌ڵه گۆرانییه‌كی فۆلكلۆر و نوێن له‌گه‌ل كه‌سانی شاره‌زا كاریان له‌سه‌ر كراوه ، گۆرانییه‌كان بریتیین له " ته‌بیب ئامانه ، مه‌قامی به‌یات ، شینی خۆشه‌ویستی ، چاوره‌شێ " چه‌ند گۆرانییه‌كی دیكه .
له‌نجه عه‌لی خه‌ڵكی گه‌رمیانه و له ئێستاد دانیشتووی وڵاتی به‌ریتانیایه ، له گۆرانیگوتن ستایلێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه كه به هۆیه‌وه هه‌وادارێكی زۆری له خۆی كۆكردرته‌وه ، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له كلیپ و گۆرانییه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.