Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 01:26

رێکانی له‌ وڵاتی میسر خه‌لاتکرا

وەك شاعیری هەرێمی كوردستان بەشدار بووە
کوردستان TV
100%

شاعیر و رۆژنامەنووسی كورد " عەدنان رەشید رێكانی " لەلایەن یەكێتی رێكخراوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وڵاتی میسڕ بڕوانامەی دكتۆرای فەخری پێبه‌خشرا .

رێكانی ئاشكرایده‌كات ، لە رێوڕەسمێكی تایبەتدا بە ئامادبوونی ژمارەیەكی زۆری نووسەر و شاعیر و باڵوێزی وڵاتان، بڕوانامەی دكتۆرای فەخری بە ئەو و دوو كەسی تر درا، وتیشی بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی شیعر، ئەوان چەند رۆژێكە لە میسڕن . 

عه‌دنان ره‌شید  رێكانی ، وەك شاعیری هەرێمی كوردستان بەشدار بووە و بڕوانامەكە تایبەت بووە بەوەی كە شاعیران لە شیعرەكاندا هەوڵی ئەوەیان داوە پەیامی ئاشتی بە گەلانی دنیا و كومەڵگای مرۆڤایەتی بگەیەنن .

جێی باسه‌ ئه‌م رێكخراوه‌ ساڵانه‌ خەڵاتی دكتۆرای فەخری و باڵوێزی ئاشتی بە باشترین چالاك و رۆژنامەنووس و شاعیر دەدات .

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.