Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 05:25

ئه‌و 10 خۆراکه‌ی بۆ یاریزانی له‌شجوانی پێویستن

100گرام گوێچكه‌ ماسی باش كوڵاو زۆر پێویسته‌
کوردستان TV
100%

زۆركات كوڕان ئاره‌زووی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن خاوه‌نی ماسولكه‌ و جه‌سته‌یه‌كی جوان و سه‌رنجڕاكێش ین ، بۆ ئه‌وه‌ش په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر یاری له‌شجوانی و خواردنی خۆراكی تایبه‌ت به‌به‌هێزكردنی ماسولكه‌كان ، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ماسولكه‌كانت به‌هێزبێت ئه‌وه‌ ده‌توانیت سوود له‌م خۆراكانه‌ وه‌ربگریت:

1- باده‌م :ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ماسولكه‌كانی جه‌سته‌ت به‌هێزبێت ئه‌وه‌ ڕۆژانه‌ چاره‌كه‌ كوپێك باده‌می شیرین بخۆئه‌م بڕه‌ له‌ باده‌م ، 8 گرام پرۆتین و 12 گرام چه‌وری له‌ پێكهاته‌یدا هه‌یه‌.

2- په‌نیر :خواردنی نیو كوپ په‌نیر زۆر پێویسته‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی یاری له‌شجوانی ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت ماسولكه‌كانیان به‌هێزبێت ، ئه‌م بڕه‌ له‌ په‌نیر ، 14 گرام پرۆتین و 2 گرام چه‌وری له‌پێكهاته‌یدا هه‌یه‌ .

3- گوێچكه‌ ماسی : 100 گرام گوێچكه‌ ماسی باش كوڵاو زۆر پێویسته‌ بۆ كه‌سێك یاری له‌شجوانی یكات ئه‌م ژه‌مه‌ 20 گرام پرۆتین و 5 گرام چه‌وری له‌پێكهاته‌یدا هه‌یه‌ .

4-ماست :ڕۆژانه‌ یه‌ك كوپ ماست بخۆ ئه‌مه‌ 8 گرام پرۆتین و 8گرام چه‌وری تیادایه‌ و پێویسته‌ بۆ جه‌سته‌ .

- شیری سۆیا :كوپێك له‌م شیره‌ یه‌كێكه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ پێویسته‌كان بۆ جه‌سته‌ی یاریكه‌ری له‌شجوانی 4 گرام پرۆتین و 6 گرام چه‌وری له‌ پێكهاته‌ی ئه‌و كوپه‌دا هه‌یه‌ .

6-هێلكه‌ :پێنج هێلكه‌ پێویستی جه‌سته‌ی كه‌سێكه‌ یاری له‌شجوانی بكات له‌پێكهاته‌ی ئه‌و پێنج هێلكه‌یه‌دا 31 گرام پرۆتین و 24 گرام چه‌وری هه‌یه‌ .

7-ماسی سالمۆن :ڕۆژانه‌ پارچه‌یه‌كی مامناوه‌ند له‌م ماسیه‌ بخۆ ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له‌ش ولارت جوان بێت ، پارچه‌یه‌ك له‌م ماسیه‌ 20 گرام پرۆتین و 13 گرام چه‌وری تیادایه‌ .

8-برنجی قاوه‌ی :كوپێك برنجی قاوه‌ی بخۆ ، ئه‌مه‌ 5 گرام پرۆتین و 2 گرام چه‌وری تیادایه‌ .

9-مریشك : پێویسته‌ ڕۆژانه‌ 450 گرام گۆشتی مریشك بخۆیت ئه‌مه‌ 30 گرام پرۆتین و 3 گرام چه‌وری تیادایه‌ و سه‌رچاوه‌یه‌كی باشه‌ بۆ پرۆتین بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووی خواردنی سه‌وزه‌ ناكه‌ن .

10- گۆشتی سوور : بۆ ئه‌وه‌ی ماسولكه‌كانت به‌هێز بێن ڕۆژانه‌ پارچه‌یه‌ك گۆشتی سوور بخۆ.

سه‌رچاوه‌/ زاری كرمانجی

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.