Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 05:16

ئایا بنێشت سوودی هه‌یه‌ یان زیان ؟

كه‌م كردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و شڵه‌ژان
کوردستان TV
100%

بنێشت به‌ گشتی سوودی هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت بنێشتی بێ‌ شه‌كر:

1_ توانای بیركردنه‌وه‌و بیر هاتنه‌وه‌ زیاد ده‌كات ئه‌مه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی تاقی كردنه‌وه‌یان هه‌یه‌ .

2_ كه‌م كردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و شڵه‌ژان .

3_ ئه‌بێته‌ هۆی كێش دابه‌زین به‌ تایبه‌ت بنێشتی بێ‌ شه‌كر به‌هۆی سه‌رقاڵكردنی ده‌م و هه‌ست كردن به‌ تێری و جولانی ماسولكه‌كانی ده‌م و زیاد ده‌ردانی لیك و ئه‌نزیمه‌كانی كه‌می كالۆری .

4_ یارمه‌تی خواردن هه‌رس كردن ده‌دات به‌هۆی زیاد ده‌ردانی ترش و لیك له‌ گه‌ده‌ و ده‌م .

5_ پاككردنه‌وه‌ی ده‌م و ددان و مه‌ڵاشوو به‌ هۆی زیاد ده‌ردانی لیك جوڵانی ده‌م و زمان .

6_ له‌ڕووی جوانكاریه‌وه‌ دوو لایه‌نی هه‌یه‌:

ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م به‌كار بێت 2-3 ڕۆژ له‌ هه‌فته‌یه‌ك به‌هێواشی سوودی هه‌یه‌ كه‌ ماسوولكه‌كان توند و هه‌روه‌ها گه‌وره‌ ده‌كات، چه‌وری ده‌م و چاو مل به‌ یه‌كسانی بڵاوده‌كاته‌وه‌ ....... به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی زۆر توند بنێشت بجویت ئه‌وا ئه‌بێته‌ هۆی توانه‌وه‌ی چه‌وری ده‌م و چاو زۆر جوڵه‌ی ماسوولكه‌كانی داوری ده‌م ده‌ركه‌وتنی خه‌ت و لۆچ به‌ تایبه‌ت له‌ ده‌وری ده‌م و ڕوومه‌ت ..

سه‌رچاوه‌/ هۆشیاری ته‌ندروستی

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.