Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 03:34

عیمران خانی بووه‌ سەرۆک وەزیرانی پاکستان

كه‌ 176 دەنگی بەدەستهێناوه‌
کوردستان TV
100%

لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی وەزیرانی پاكستان، كە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو. هەریەك لە شاهباز شەریف، سەرۆكی پارتی لیگی نەڤازی موسڵمان ‌و عیمران خانی سەرۆكی بزوتنەوەی دادپەروەری ركابەری یەكتریان دەكرد، بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك وەزیران، تیایدا عیمران خان بە جیاوازی 76 دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنەكە بووە 22ەهەمین سەرۆك وەزیرانی پاكستان.

عیمران خان، لە كۆی 342 دەنگی ئەنجومەنەكە 176 دەنگی بەدەستهێنا و شەریفی تەنها 96 دەنگی بەدەستهێنا.

بەپێی دەستوری پاكستان، سەرۆك وەزیران پێویستە لانیكەم دەنگی 172 ئەندامی ئەنجومەنی ویلایەتەكان بەدەست بهێنێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.