یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌سه‌ر په‌رشتی پیپ گواردیۆلا هێواش هێواش خۆیان بۆ خوله‌كانی ساڵی (2012، 2013) ئاماده ده‌كرد، كه ئه‌مه‌ش پاڵه‌په‌ستۆی خستبووه سه‌ر سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی به‌رشه‌لۆنه له پێشدا لیۆ میسی، بۆیه به به‌رده‌می و بۆ شه‌حنكردنه‌وه‌ی ناوبراو ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی قسه‌ی له‌سه‌ر ئاست و ئه‌دای ناوبراو ده‌كرد له‌سه‌ر یاریگاكان، به تایبه‌تی پیپ ده‌یویست له‌سه‌ر هێنانی یاریزانه تازه‌كان میسی له شوێن و پێگه‌ی تایبه‌تی دڵنیا بكاته‌وه. پیپ گواردیۆلای ڕاهێنه‌ر ناچاربوو ئه‌و نهێناینه ئاشكرا بكات، كه وایكردووه لیۆنێل میسی ئه‌رجه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه جیاوازتر له‌سه‌رجه‌م یاریزانانی دیكه ده‌ربكه‌وێت. گواردیۆلا ماوه‌یه‌كی درێژ له‌گه‌ڵ میسی پێكه‌وه بوون له ڕیزی تیپی بلوگرانه و شاره‌زاییه‌كی ته‌واوی له چه‌كه نهێنییه‌كانی ئه‌و یاریزانه‌دا هه‌یه و له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ویش سێ جار خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی به‌ده‌ستهێنا. گواردیۆلا له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرا یكرد: میسی به پێچه‌وانه‌ی یاریزانانی دیكه كه‌متر له‌نێو یاریگادا ڕاده‌كات و به‌دوای تۆپ ده‌كه‌وێ، به‌ڵكو زیاتر له‌نێو یاریگا ده‌سوڕێته‌وه و سه‌یری ته‌واوی گۆشه‌كانی یاریگا ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ چی ده‌گوزه‌رێ، هه‌روه‌ها میسی هه‌میشه له‌نێو ڕووبه‌ره سه‌وزه‌كه ڕوپێوێكی گشتی ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی بیه‌وێ ئه‌شیعه‌ی (x) بگرێت، هه‌روه‌ها گواردیۆلا ده‌ڵێت: میسی كه‌مترین ماوه ڕاده‌كات و كاتێكیش تۆپ ده‌كه‌وێته به‌ر قاچه‌كانی كرداری ڕوپێوی نێو یاریگا به ته‌واوه‌تی ده‌كات و شوێنی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان ده‌زانێ و له‌وكاته‌دا ده‌ست به جوڵه‌كردن ده‌كات و ئامانجه‌كانی ده‌پێكێ، جگه له‌وانه هه‌وڵمداوا به‌پێی توانا یارمه‌تی میسی بده‌م، تا ئاستی به‌ره‌و پێش بچێت، ئه‌وه‌ش ده‌زانم كه ئه‌م ئه‌ركه زه‌حمه‌ته، بوونی یاریزانێكی وه‌ك میسی له تیپه‌كه‌ت پێویستی به توانا و مه‌شقی تایبه‌تی هه‌یه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌یه‌ك له چه‌شنی لیۆ، ئه‌وه‌ش وایلێكردم كه تواناكانی مه‌شقی خۆم په‌ره‌پێبده‌م، بێگومان میسی وایلێكردم ڕاهێنه‌رێكی باشتربم. له به‌رامبه‌ر ئه‌م قسانه‌ی گواردیۆلا پیاوه بچوكه‌كه نامه‌یه‌كی سوپاسگوزاری ئاڕاسته‌ی پیپ كرد و وتی:
" من سوپاست ده‌كه‌م، كه هه‌رده‌م پشتگیرت لێكردووم و توانای منت به‌ره و پێش بردووه، سوپاست ده‌كه‌م بۆ هه‌موو ئه‌و كارانه و هه‌رگیز له‌بیری ناكه‌م".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه خافێر ماسكیرانۆی هاوڕێی میسی له لێدوانێكیدا ستایشی ئاستی یانه‌ی به‌رشلۆنه و پیب گواردیۆلا و لیۆنێل میسی كردوو وتی:
" له‌دوای (20 یان 30) ساڵی دیكه كه‌سانێك دێن باس له‌كاره بێ هاوتاكانی گواردیۆلا و میسی ده‌كه‌ن له یانه‌كه".
له به‌رامبه‌ردا گواردیۆلا له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی دیكه‌دا ڕایگه‌یاند:
" ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌م كاتێك میسی واز له‌یاریكردن ده‌هێنێت ته‌مه‌نی چل ساڵ بێت، هه‌روه‌ها به‌رشه قه‌رزاری منه، چونكه هه‌موو ئه‌وه‌ی له (یۆهان كرۆیف و كارلیس ریكساج)ه‌وه فێربووم به نه‌وه‌ی نووێم گه‌یاندووه، ئێستا (لۆچۆ) ئه‌و كاره‌ی من ده‌كات دوای ئه‌وه چاڤی و له‌دوای ئه‌وه‌وه بۆسكێتس، به‌ڵام میسی نا چوونكه نامه‌وێت میسی به‌م نزیكانه واز له یاریی كردن بهێنێت، كه باشترین كات بۆ ئه‌و ته‌مه‌نی چل ساڵییه".
به‌م ستایش و پیاهه‌ڵدان و قسانه باری كێجه‌كه تاڕاده‌یه‌ك ئارام بوو، بۆیه كاتی ئه‌وه‌بوو بۆندی ئیبراهیمۆڤیچ قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت.
هه‌وراز كاوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.