Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 10:46

له‌ هیندستان 324 که‌س به‌هۆی لافاو گیانیان له‌ده‌ستدا

تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی هیندستان له‌ به‌له‌م و هه‌لیكۆپته‌ر كه‌ڵك وه‌رده‌گرن
له‌ هیندستان 324 كه‌س به‌هۆی لافاو گیانیان له‌ده‌ستدا
کوردستان TV
100%

لافاو له‌ ویلایه‌تی كراڵای هیندستان تا ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی  زیاتر له‌ 300 كه‌سی كوشتووه‌ و هاوكاتیش به‌رپرسانی ئه‌م ویلایه‌ته‌ ده‌ڵێن كه‌ ئاماری قوربانییه‌كان زیاتر له‌وه‌یه‌. كه‌ مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت.

تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی هیندستان بۆ رزگار كردنی دانیشتووانی ویلایه‌تی كراڵا كه‌ بۆ مه‌به‌ستی رزگاركردنی گیانیان په‌نایان بردووه‌ته‌ سه‌ربانی ماڵه‌كانیان،  له‌ به‌له‌م و هه‌لیكۆپته‌ر كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.

پینارای ویجایان كه‌پارێزگاری ویلایه‌ته‌كه‌یه‌ له‌ په‌یامێكی تویته‌ریدا نووسیویه‌تیی كه‌ ئه‌م ویلایه‌ته‌ له‌گه‌ڵ مه‌زنترین لافاوی ئه‌م سه‌ده‌یه‌ به‌ره‌وڕوویه‌ و 324 كه‌س به‌م هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

باران بارینی قورس له‌م هه‌شت رۆژه‌ی دواییدا بووه‌ته‌ هۆی لافاو و خزینی چینه‌كانی خاك له‌ چه‌ندین شوێنی ویلایه‌ته‌كه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆر ماڵ و پردی رووخاندووه‌، به‌جۆرێك كه‌ سیسته‌می گواستنه‌وه‌ی وشكانیی و ئاسمانیی له‌ ویلایه‌ته‌كه‌دا به‌ته‌واویی شێواندووه‌.

بارانه‌ به‌لێزمه‌كه‌ دواجار له‌ رۆژی هه‌ینیدا راوه‌ستا و دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ تیمه‌كانی فریاكه‌وتن به‌ هانای لێقه‌وماوانه‌وه‌ رۆیشتن و زیاتر له‌ 150 هه‌زار كه‌سیان له‌ 1200 كه‌مپی حكومیدا جێگیر كردووه‌.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ بارانه‌ وه‌رزییه‌كان هه‌موو ساڵێك ده‌بێته‌ هۆی مه‌رگی سه‌دان كه‌س له‌ هیندستان.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.