سه‌رۆكی پێشووی ئۆرگوای كه به هه‌ژارترین سه‌رۆكی وڵاتی جیهان ناسراوه، داوای كردووه هیچ مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی بۆ نه‌بڕێته‌وه كاتێك خانه‌نشین ده‌كرێت.
(خۆسیه مۆخیكا) سه‌رۆكی ئۆرگوای كه نازناوی هه‌ژارترین سه‌رۆكی جیهانی پێبه‌خشراوه‌و ئێستاش ته‌مه‌نی (83) ساڵه، رایگه‌یاندووه: ئه‌و ئاره‌زووی ئه‌وه ناكات دوای ته‌واو بوونی ماوه‌ی ئه‌ركه‌كه‌ی هیچ مووچه‌یه‌كی هه‌بێت به‌ناوی خانه‌نشینی.
ناوبراو له ساڵی (2015) كراوه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی وڵاته‌كه‌یی و بڕیاره تاكو ساڵی (2020) له پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام ده‌ستی له‌و پۆسته كێشاوه‌ته‌وه‌و ئاره‌زووی ئه‌وه ناكات به‌رده‌وام بێت.
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.