Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 03:32

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌ گوڕی 8.2 پله‌ی ڕێخته‌ر زه‌ریای هێمنی هه‌ژاند

هۆشداری له‌ باره‌ی ڕوودانی تسۆنامی درا
کوردستان TV
100%

سه‌نته‌ری كه‌شناسی ئه‌مریكا له‌ ڕاگه‌ێندراوێكیدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رایگه‌یاند: بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 8.2 پله‌ی ڕێخته‌ر زه‌ریای هێمنی هه‌ژاند.

ڕاشیگه‌یاند:  به‌پێی زانیارییه‌ كه‌شناسییه‌كان تاكو ئێستا هیچ مه‌ترسییه‌ك بۆ روودانی تسونامی نییه‌، چونكه‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ قووڵاییه‌كی زۆر بووه‌ له‌ نزیك فیگی تۆنگا.

سه‌نته‌ری كه‌شناسی ئه‌مریكا روونیشی كردۆته‌وه‌ كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی لیڤۆكا له‌ فیگی به‌دووری 443 كیلۆمه‌تر له‌ رۆژئاوای نیاڤۆ له‌ تۆنگا و به‌ قووڵایی 570 كیلۆمه‌تر روویدا.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.