Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 05:54

کێ مۆبایلی درووست کرد و مێژووه‌که‌ی بۆ که‌ی ده‌گه‌رێته‌وه‌ ؟

له‌  ٤/٣/ ١٩٧٣ یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجام دا
کوردستان TV
100%

یه‌كێك له‌و ئامێرانه‌ی كه‌ ڕۆژانه‌ زۆرترین كات به‌كاری ده‌ھێنین و یه‌كێكه‌ له‌و داھێنانه‌ی كه‌ سودێكی زۆری به‌ مرۆڤایه‌تی كردوه‌ به‌جۆرێك وه‌ك و پێویستی ژیانی لێ ھاتوه‌ بریتیه‌ له‌ مۆبایل و ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن جا چ مۆبایله‌ ھۆشمه‌نده‌كان بن یاخود ئه‌و مۆبایلانه‌ی كه‌ كۆنن و مۆبایلی ھۆشمه‌ند نین .

مۆبایل به‌ گشتی  یه‌كێكه‌ له‌ ئامێره‌ گه‌رۆكه‌كانی په‌یوه‌ندی كردن كه‌ پشت به‌ به‌په‌یوه‌ندی كردنی بێته‌ل ده‌به‌ستێت له‌ ڕێگه‌ی تاوه‌ره‌كانی په‌خش له‌ چوارچێوه‌یه‌كی دیاری كراو .

سه‌ره‌تا ئه‌م ئامێره‌ ته‌نھا بۆ په‌یوه‌ندی كردن به‌كار ده‌ھات به‌جۆرێك به‌كارھێنه‌ر ته‌نھا ده‌یتوانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی پێ ئه‌نجام بدات و دوای به‌ره‌و پێش چوونی توانرا له‌ ڕیگایه‌وه‌ نامه‌ی ئاسای ئاڵو گۆڕ پێ بكرێت، پاشانیش دوای شۆرشی به‌ره‌و پێش چوونی ئامێره‌ ھۆشمه‌نده‌كان به‌ره‌ به‌ره‌ ئه‌و ئامێره‌ به‌ره‌و زیره‌كی زیارتر چوون به‌ شێوه‌یه‌ك وای لێھات چه‌ند ئامێرێكی گه‌وره‌ و زه‌به‌لاحی له‌ ناو یه‌ك ئامێری ھۆشمه‌ندی بچووك كۆ كردوه‌ وه‌ك كۆمپیوته‌ر و ئامێری په‌یوه‌ندی بێته‌ل و حاسیبه‌ و چه‌ندین ئامێری تر كه‌ له‌ پێشوو دا قه‌باره‌ی ھه‌ریه‌ك له‌و ئامێرانه‌ زۆر گه‌وره‌بوون.

مێژووی سه‌ر ھه‌ڵدانی ئامێری مۆبایل ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی ١٩٤٧كه‌ كۆمپانیای  لۆستی ته‌كنۆلۆژی ده‌ستی كرد به‌ تاقی كردنه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌و كۆمپانیایه‌ نه‌ی توانی ببێته‌ خاوه‌نی به‌رھه‌م ھێنانی یه‌كه‌م مۆبایل.

مارتن كۆپه‌ری ئه‌مریكی  كه‌ توێژه‌ر بوو له‌ كۆمپانیای مۆتۆرۆلا بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ شیكاگۆ، توانی ئه‌و داھێنانه‌ بكات و له‌  ٤/٣/ ١٩٧٣ یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجام بدا به‌مه‌ش ببێته‌ یه‌كه‌م كه‌س كه‌ مۆبایلی بێته‌لی داھێناوه‌.

سه‌رچاوه‌/ تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.