له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا فازڵ حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، كاتژمێ ر 9 ی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 19 ى ئابی 2018 ، له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر - خه‌بات له‌نزیك مه‌فره‌قی عه‌لوه‌ی هه‌ولیر ئۆتۆمبێلێكی جۆری شۆفرلێت ئۆپترا خۆی كێشا به‌دواوه‌ی ماتۆرسكێلێكی سێ تایه .
فازڵ حاجی ڕاشیگه‌یاند ، له‌ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه به‌داخه‌وه شۆفێروسه‌رنشینی ماتۆر سكێله‌كه زۆر به‌سه‌ختی زامداربون جگه‌له‌زیانی مادی زۆر كه‌به‌ر ماتۆرسكێله‌كه وئۆتۆمبَیله‌كه كه‌وت .
ڕاشیگه‌یاند هۆكاریش بۆكه‌وتنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆتیژڕۆیی له‌راده‌به‌ده‌ری ئۆپترایه‌كه ، چونكه له‌گه‌ڵ هێزی به‌ركه‌وتنه‌كه ماتۆرسكێله‌كه زیاتر له30مه‌تر له‌شوێنی دووركه‌وتبۆوه وه‌فری بو ، له‌كاتیكدا به‌ر له‌ڕووداوه‌كه له‌سایدی خۆی بێ كێشه رۆیشتبوو .
له‌كۆتادا گوته‌بێژی هاتووچۆ ڕایگه‌یاند ، له‌شۆفێری ئۆپترایه‌كه ده‌پرسین ئایا ده‌زانی فرینی ماتۆرسكێلێكی سێ تایه بۆ مه‌ودای 30مه‌تر له‌گه‌ل هێزی به‌ركه‌وتنه‌كه مانای چیه؟ وه‌چی ده‌گه‌یه‌نیت؟


شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.