خۆلیۆ سلاس، سه‌رۆكی به‌شی ته‌ندروستی له شاری سانتا مارتای كۆلۆمبی له راگه‌یه‌نراوێكیدا داوای له هاووڵاتیان كردووه به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له كاته‌كانی نیوه‌رۆدا خۆیان له كرداری جووت بوون به‌دوور بگرن.
هه‌روه‌ها رێنمایی داوه‌ته دانیشتووانان و گه‌شتیارانی ناوچه‌كه كه ده‌كه‌وێته سه‌ر كه‌ناری ده‌ریای كاریبی، به خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر شله‌مه‌نی و پۆشینی جلی فراوان.
ئه‌و به‌رپرسه راشیگه‌یاندووه كه پله‌كانی گه‌رما بۆ 40 پله‌ی سه‌دی به‌رزبوونه‌ته‌وه‌و كه‌سانێكی زۆر به‌وهۆیه‌وه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانیان كردووه.
ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه‌یه رێنماییه‌كانی سه‌رۆكی به‌شی ته‌ندروستی له شاری سانتا مارتا بۆته مایه‌ی گاڵته‌جاڕی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه.
سه‌رچاوه/ ئه‌سیوشه‌یتد پرێس
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.