Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:17

شیرین له‌ پێشانگاکه‌یدا گول نمایشده‌کات

سه‌رجه‌م تابلۆكان گوڵن و گوزارشت له‌ سروشت ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%


له‌ ژێر ناوی " من عاشقی ئێوه‌م ڕه‌نگه‌كان "  كچه‌ شێوه‌كاری كورد " شیرین محه‌مه‌د " له‌ شارۆچکەی پێنجوێن  پێشانگایه‌كی تایبه‌تی شێوه‌كاری ده‌كاته‌وه‌ و  ژماره‌یه‌ك  تابلۆی گوڵ تێیدا نمایش ده‌كات .

 ده‌رباره‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه‌ كچه‌ شێوه‌كاری كورد " شیرین " ئاشكرایده‌كات ، ئه‌مۆ له‌ شارۆچكه‌ی پێنجوین پیشانگایه‌كی تایبه‌تی بۆ تابلۆكانی كردووته‌وه‌  كه‌ 22 تابلۆی تێدا نمایشكردووه‌ كه‌ سه‌رجه‌م تابلۆكان گوڵن و گوزارشت له‌ سروشت ده‌كه‌ن ، هه‌روه‌ها گوتیشی ئامانج له‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ به‌ ره‌خنه‌ و تێبینییه‌كانی خه‌ڵك كاره‌كانی باشتر بكات ، ئامانجێكی دیكه‌شی ئه‌وه‌یه‌ تا پێشانی بدات كه‌ ئه‌وانیش شان به‌ شانی پیاوان كار ده‌كه‌ن .

 ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ پێشتر ئه‌م پێشانگایه‌ی له‌ شاری سلێمانی كردووه‌ته‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌یتی ئه‌م جۆره‌ پێشانگایه‌ له‌ شارۆچكه‌ی پێنجوین بكاته‌وه‌ و نیازیشی وایه‌ له‌ داهاتوودا پێشانگاكه‌ی ببات بۆ شاری هه‌ولێر و شاری سنه‌ .

شیۆین محه‌مه‌د له‌ ساڵی 1970 له‌ له‌ پێنجوین له‌ دایك بووه‌ و ده‌رچووی به‌شی هونه‌ری په‌یمانگه‌ی مامۆستایانه‌ و دوو پیشانگای كردووه‌ته‌وه‌ .

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.