گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " دیاری قه‌ره‌داغی " له ئێستادا خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی 3 به‌رهه‌می نوێی هونه‌رییه و له دوای به‌رهه‌مهێنانیشیان بڵاویان ده‌كاته‌وه .
دیاری له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ئاشكرایده‌كات ، سه‌رقالی سێ كاری هونه‌ری تازه‌یه و تۆماركردنی ده‌نگی هه‌رسێ به‌رهه‌مه‌كه ته‌واو بووه و كاری كلیپیان ماوه، هه‌نوكه له‌سه‌ره‌تای كاری كلیپ كردنی یه‌كێك له‌به‌رهه‌مه‌كانییه‌تی، دوو له‌به‌رهه‌مه‌كان نوێن و یه‌كێك له‌به‌رهه‌مه كۆنه‌كانیشی دووباره‌كردووه‌ته‌وه، به‌ته‌كنیكی نوێ، هه‌ركاتێك كاره‌كان جێبه‌جێ بوو بڵاویان ده‌كهاته‌وه .
دیاری قه‌ره‌داغی گۆرانیبێژێكی ناسراوی كورده و له ساڵی 1967 له شاری سلێمانی له دایك بووه و جگه له ڤیدیۆ كلیپ و كۆنسێرت و گۆرانی تۆماركراو، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌شت ئه‌لبومی گۆرانی بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌ناوه‌كانی(سه‌راب، عه‌شق لێره، سه‌ده‌یه‌ك بێ ئارامی، بێده‌نگی ده‌شكێنم، بۆنی خاك، نیشتمانێك له گوڵ، سه‌رده‌مێكی تر ساڵی، ڕێی باران) .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.