Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:23

له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ته‌قه‌ له‌ باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریکا کرا

هێرشبه‌ره‌كان له‌دواى ئه‌نجامدانى ته‌قه‌ كردنه‌كه‌یان به‌ ئۆتۆمبێلێكى سپى هه‌ڵهاتوون
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵیكى ڕویته‌رز سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20ى ئابى 2018، له‌ ئه‌نقه‌ره‌ى پایته‌ختى توركیا چه‌ند كه‌سێك له‌ نێو ئۆتۆمبێلێكه‌وه‌ ته‌قه‌یان له‌ بیناى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا كردووه‌ و زیان به‌ بیناكه‌ گه‌یشتووه‌ و شووشه‌ى كابینه‌ى پرزگه‌ى باڵوێزخانه‌كه‌ شكاوه‌ و به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى به‌ كارمه‌ندانى باڵوێزخانه‌كه‌ نه‌گه‌یشتووه‌.

فه‌رمانبه‌رێكى پۆلیس به‌ ڕۆیته‌رزى ڕاگه‌یاندبوو كە هێرشبه‌ره‌كان كاتژمێر 5ى به‌یانى  به‌ كاتى توركیا ته‌قه‌یان له‌ باڵوێزخانه‌كه‌ كردووه‌ و باڵوێزخانه‌كه‌ به‌نیازه‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ دابخرێت به‌هۆى چه‌ژنى قووربانى موسلمانان.

هێرشبه‌ره‌كان له‌دواى ئه‌نجامدانى ته‌قه‌ كردنه‌كه‌یان بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا به‌ ئۆتۆمبێلێكى سپى هه‌ڵهاتوون و ته‌قه‌كه‌ره‌كانیش ده‌ستگیر نه‌كراون.

جێى ئاماژه‌یه‌ په‌یوندییه‌كانى ئه‌مریكا و توركیا له‌ ئێستادا گرژى تێكه‌وتووه‌ به‌هۆى دادگایى كردنى قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ برونسۆنى ئه‌مریكى له‌لایه‌ن حكومه‌تى توركیاوه‌.

په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتۆن گرژى و ئاڵۆزى تێكه‌وتووه‌، توركیا قه‌شه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ى به‌تۆمه‌تى سیخوڕى تۆمه‌تبار كردووه‌ و ئه‌مریكاش داواى ئازادكردنى ده‌كات.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/سیروان عه‌زیز

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.