Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 06:47

پۆلیسى هه‌ولێر ده‌ستگیر کردنى 64 تاوانباری ڕاگه‌یاند

پۆلیس له‌ڕۆژانى جه‌ژن تیمه‌كانمان له‌پێناو سه‌لامه‌تى گیانى هاوڵاتیانمان له‌ئاماده‌باشی دان
کوردستان TV
100%


پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20 ى ئابی 2018 ، له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا عەمید عەبدولقادر محەمەد جێگری بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر  رایگەیاند،  دوای ئه‌وه‌ى له‌هه‌فته‌كانى پێشوو  ژمارەیەک تاوانی جۆراجۆر لەهەولێر روویاندا ، له‌پێناو پارێزراوی و ئارامی بۆ هه‌ولێر ، چەند لیژنەیەک و تیمێك  پێکهات بۆ ئەوەی سەرپێچی کاران و تاوانباران دەستگیربکرێن و لەپلانێکی تۆکمەدا توانرا 64 تاوانبار دەستگیربکرێن.

 
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسى هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند ،  39 تاوانبار بەهۆی تاوانی کوشتن و 16 کەسیش لەسەر تاوانی دزی دەستگیرکراوه‌ ، 9 تاوانباریش بەهۆی تاوانی جۆراوجۆر دەستگیرکراون. 

عەمید عەبدولقادر محەمەد ڕاشیگه‌یاند ،  28 دەمانچە و کلاشینکۆف و بیکەیسیەک و 161 فیشەک و 145 ئوتومبێلی سەرپێچیکار له‌لایه‌ن تیمه‌كانمانه‌وه‌ دەستیان بەسەردا گیراوە.

 له‌كۆتادا  ناوبراو  ڕایگه‌یاند ، له‌ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌وه‌ كه‌به‌ر له‌جه‌ژنه‌ پۆلیس پلانه‌كانمان وه‌ك پۆلیس ده‌ست پێده‌كات سه‌رجه‌م هێزه‌كانمان له‌ئاماده‌باشی دان له‌پێناو پارێزراوی زیاتر و ئارامی بۆ كوردستانیان له‌پێناو ئه‌وه‌ى بتوانن ڕۆژانى جه‌ژن به‌خۆشی بێت و هیچ حاڵه‌تێكى نه‌خوازراو ڕوونه‌دات كه‌ سه‌رو ماڵ و گیانى هاوڵاتیانمان تێیدا پارێزراو بێت 

11111

 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.