لهڕاگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، پاش ئەوەی لەلایەن هەواڵدەرێكەوە هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن ئاگاداركرانەوە لەوەی كە گەنجێك هەوڵی خۆكوشتن دەدات ، دەستبەجێ هێزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و بنكەی پۆلیسی سەرا گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە و گەنجەكە بەبرینداری ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا كە چەقۆیەكی لەملی خۆی دابوو .
پۆلیس ڕاشیگهیاند ، لە ئێستاشدا گەنجەكە لەنەخۆشخانەیەو لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدایە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەراوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە بۆ زانیاری لەبارەی هۆكاری هەوڵدان بۆ خۆكوشتن .
گەنجەكە بەڕەگەز ئێرانییە و ناوی (س ، م ) و تەمەنی لەسەرو 20 ساڵییەوەیە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.