Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 07:47

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا لە هاوپەیمانێتیی دژی داعش دەکات

ڕۆشنایی خرایە سەر دوایین هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق
کوردستان TV
#6 #7
100%


سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا لە هاوپەیمانێتیی دژی داعش و شاندێكی یاەری كرد.

ڕۆژی دووشەممە 20ـی 8ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا لە هاوپەیمانێتیی دژی داعش و شاندێكی یاەری كرد كە پێكهاتبوو لە دۆگڵاس سڵیمان باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق  و ستیڤ فاگین كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە و گۆڕانكارییە مەیدانییەكانی شەڕی دژی داعش لە سووریا و ڕۆژئاوای عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیە ڕۆشنایی خرایە سەر دوایین هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق و هاوكێشە تازەكانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق. پەیوەست بە پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە ئەوەی بەلای لایەنە كوردستانییەكان ئەولەوییەتی هەیە ڕەچاوكردن و پابەندبوونی لایەنە عێراقییەكانە بە پڕەنسیپی شەراكەتی حەقیقی لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا و هەروەها بوونی گەرەنتی و میكانیزمی ڕوون بۆ جێبەجێكردنی شەراكەت و ڕێككەوتنەكان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.