بەڕێوەبەری گشتی کۆنتڕۆڵ و گهیاندنی کارەبای هەرێم رایدهگهیهنێت، هەوڵدەدەن لە رۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆزدا کاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان زیاد بکەن.
ئومێد محەمەد، بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێمی كوردستان راگهیاند: داوایان لەسەرووی خۆیان کردووە هاوکارییان بکەن بۆ زیاد کردنی کاتەکانی پێدانی کارەبا لە رۆژانی جەژندا.
گوتیشی: هەوڵدەدەین 150 بۆ 200 مێگاوات کارەبا زیاتر بەرهەم بهێنین، بەوەش دەتوانین رۆژانی جەژن ماوەی پێدانی کارەبا نزیکەی دوو کاتژمێر زیاد بکەین و کارەبای نیشتیمانی تێکڕا لە 13 بۆ 14 کاتژمێر نزیک دەبێتەوە.
راشیگهیاند: لە کاتژمێر حهوتی ئەم ئێوارەیەوە هەوڵدەدەین بڕی پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان زیاد بکەین، چونکە هاووڵاتیان ئامادەکاری بۆ جەژن دەکەن.
گوتیشی: لێرهوه داوا له هاووڵاتیان دهكهین دهست به كارهباوه بگرن ئێمهش لهم وهرزه بهرهو وهرزێكی فێنك دهچین، پێویست ناكات زۆر فێنكهرهوهی سپلیت زۆر بهكاربهێنین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.