كۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی بەشێوەیەكی فەرمی كشانەوەی خۆی لە كێڵگەی (پارس)ی ئێران راگەیاند، به‌هۆی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، ماوه‌یه‌كه كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه بیانییه‌كان له‌و وڵاته ده‌كشێنه‌وه.
وەزیری نەوتی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، كۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی بە فەرمی ئێرانی بەجێهێشتووە، ئەوەش دوای ئەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا هەڕەشەی سەپاندنی سزای كرد بەسەر ئەو كۆمپانیا نێودەوڵەتیانەی كە لە ئێران‌دا كاری بازرگانی دەكەن.
بێژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران لە لێدوانێكدا بۆ تەلەفزیۆنی فەرمی كۆماری ئیسلامی ئێران گوتی، تۆتاڵ بە فەرمی لە گرێبەستی پەرەپێدانی پرۆژەی گازی پارسی باشور كشاوەتەوە.
زەنگەنە گوتیشی، پرۆسەی جێگرتنەوەی كۆمپانیاكە لەلایەن كۆمپانیایەكی دیكەوە دەستی پێكردووە.
به‌هۆی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، ماوه‌یه‌كه كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه بیانییه‌كان له‌و وڵاته ده‌كشێنه‌وه و مامه‌ڵه و بازرگانی و وهبهرهێنانهكانییان له‌گه‌ڵ ئێران راده‌گرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.