Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 05:36

ژماره‌ی قوربانیانی لافاوه‌که‌ی هه‌رێمی کیرالا به‌رزده‌بێته‌وه‌

بۆ نزیكه‌ی 400 کەس بەرزبووه‌وه‌
کوردستان TV
100%


بەرپرسانی هەرێمی كێرالا لە باشووری هیندستان ڕایانگەیاند، بەهۆی لافاوەكەوە 400 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئاکامی باران بارینی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو لە ویلایەتی کیرالای باشوری رۆژئاوای ھیندستان گیانیان لەدەستداوە، بۆ نزیكه‌ی 400 کەس بەرزبووه‌وه‌.

ئەو بارانە خوڕەی لە رۆژی ھەشتی ئەم مانگەوە ھەرێمی  کیرالای ھیندستانی گرتووەتەوە، دوێنێ  یەکشەممە خۆشی کردەوە، و ئەوەش بوارێکی ڕەخساند بۆ چڕترکردنەوەی ھەوڵەکانی فریاگوزاریی بۆ ھەزاران خێزانی لێقەوماو.

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز بەھۆی بارانە بەلێزمەکەوە نزیکەی ملیۆنێك و دووسه‌د هه‌زار كه‌س  ئێستا لەناو کامپی کاتی و فریاگوزاریدا دەژین، و ترس ھەیە پەتا لەناو کامپەکاندا بڵاوببێتەوە.

بەھۆی بارانەکەوە، کە خراپترین لافاو و ڕووچوونی زەوی لەماوەی سەدەیه‌كدا لە ھیندستان دروستبوو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.