Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 16:40

یانه‌ى هه‌ولێر گه‌ڕایه‌وه‌ ڕیزی یانه‌ پله‌ نایابه‌کانى عێراق

دوای ئه‌وه‌ى به‌ئه‌نجامێكى گه‌وره‌ براوه‌بوو به‌سه‌ر دیفاع مه‌ده‌نى
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى  ڕۆژى دووشه‌ممه‌  20 ى ئابی 2018 ، له‌دوا جەولەی کۆمەڵەی یەکەمی خولی 
 یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى عێراق ،  یانەی وه‌رزشى  ھەولێر لە نێو یاریگای فره‌نسۆ هه‌ریری  مێوانداری یانەی دیفاع مەدەنی کرد.

لەم یارییەدا ھەولێر توانى سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ به‌سه‌ر یانه‌ى  میوان تۆمار بكات كاتێك به‌چوار گۆلی بێ وه‌ڵام یاریه‌كه‌ى لێ برده‌وه‌ 

گۆله‌كانى هه‌ولێر هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان    تیاگۆی به‌ڕازیلی هاتریكی تۆمار كرد و بارزان شێرزادیش  گۆلی  چواره‌می تۆمار كرد 

به‌م ئه‌نجامه‌ش كه‌هه‌ولێر له‌یاریه‌كه‌ تۆماری كرد و سه‌ركه‌وتووبوو له‌به‌ده‌ست هێنانى سێ خاڵی یاریه‌كه‌ به‌فه‌رمی په‌ڕییه‌وه‌ بۆ ڕیزی یانه‌ پله‌ نایابه‌كانى عێراق 

ریزبەندی کۆتایی کۆمەڵەکەش به‌م شێوه‌یه‌ بوو
١- ھەولێر ١١ خاڵ
٢- قاسم ١٠ خاڵ
٣- دیفاع مەدەنی ٨ خاڵ
٤- سەلێخ ٦ خاڵ
٥- موسڵ ٣ خاڵ
٦- میسان ٢ خاڵ.


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.