Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 11:12

پۆلیسى سلێمانى: هێزه‌کانمان له‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشى دان بۆ هه‌ر ڕووداوێکى نه‌خوازراو

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

له‌ڕاگه‌یانداوێكدا كه‌له‌هه‌ژماری خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاویان كردیته‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت  به‌پێى ئه‌و پلانه‌ ئه‌منیه‌ دانراوه‌  هێزه‌كانمان له‌ته‌واوی ناوچه‌كانى شاردا له‌ئاماده‌ باشى دان  بۆ هه‌ڕ رووداوێكى نه‌خوازراو

 پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت لەپلانێكی ئەمنیدا سەرجەم ڕێكارەكان دەگرینه‌ بەر بۆ پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان و سەرجەم هێزەكانیشمان له‌ حاڵەتی ئامادەباشیى دان 

 بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داواشی  لە هاوڵاتیانه‌ لە بونی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو دەستبەجێ پەیوەندی بكەن بەهێلی گەرمی (104) بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و (105) بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی جەخت لەپاراستنی شوێنە گشتی و گەشتیارییەكانیش  دەكاتەوە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بتوانن بەبێ كێشە سەردانیانەكانیان بكەن.


شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.