Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:30

403 که‌س له‌کاتی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵی قوربانییدا برینداربوون

زۆربه‌ی برینداره‌كان برینه‌كانیان له‌ قاچیاندابووه‌
کوردستان TV
100%

له‌ شاره‌كانی بورسا، ئه‌سكیشه‌هیر، باڵكئه‌سیر، كوتاهیا، چاناككاله‌، بیله‌جیك و یاڵۆڤا و عه‌نته‌ب و زۆر ناوچه‌ی دیكه‌ی توركیا، 403 كه‌س كه‌ له‌كاتی سه‌ربڕینی قوربانیدا برینداربوون، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران.

له‌ شاری بورسا، 100 كه‌س ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون كه‌ له‌كاتی سه‌ربرینی قوربانیدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌ به‌ چه‌ند شێوه‌یه‌ك برینداربوون. زۆربه‌ی برینداره‌كان برینه‌كانیان له‌ قاچیاندابووه‌ و پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یان جێهیشتووه‌.

ktv

له‌ شاری ئه‌سكیشه‌هیر 113 كه‌س له‌كاتی سه‌ربرینی قوربانییه‌كاندا برینداربوون و، به‌ هاوكاری كه‌سانی ده‌وروبه‌ریان یان ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.

هه‌روه‌ها له‌ شاره‌كانی كوتاهیا 84 كه‌س له‌كاتی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵانی قوربانییدا برینداربوون، له‌ چاناككاله‌ 57، له‌ یاڵۆڤا 23 و له‌ باڵكئه‌سیر شه‌ش كه‌س برینداربوون كه‌ زۆربه‌ی هۆكاری برینداربوونیان برینی ده‌ست و قاچیان بووه‌ له‌كاتی قوربانی كردنه‌كه‌دا، یان گورزی ئاژه‌ڵی قوربانییه‌كه‌یان به‌ركه‌وتووه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.