Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 13:07

ئەمریکا سزای نوێ بەسەر رووسیادا ده‌سەپێنێت

لە چالاکییەکانی ھێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سه‌ر ئه‌مریكا
کوردستان TV
100%


وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا بە تۆمەتی "ھاوکاریکردنی مۆسکۆ لە چالاکییەکانی ھێرشی ئەلیکترۆنی بە مەبەستی بە ئامانجگرتنی ئەمریکا، سزای بەسەر دوو ھاووڵاتی رووسی و کۆمپانیایەکی رووسی و سلۆڤاکی دا سەپاند.

بەپێی ئەو راگەیاندراوەی لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە، ھێرشە ئەلیکترۆنییەکانی رووسیا، مەترسی بۆ سەر ئەمریکا دروستکردووە.  

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌، كۆمپانیای Vela-Marine Ltd له‌ شاری مۆسكۆ و كۆمپانیای Lacno S.R.O له‌ وڵاتی سلۆڤاكیا به‌ھۆی به‌شداریكردنیان له‌ چالاكییه‌كانی ھێرشی ئه‌لیكترۆنی بۆ سه‌ر ئه‌مریكا، سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌.

ئەم کەسانەی کە ناوبراون بە تۆمەتی ھاوکاریکردنی کۆمپانیای Divetechnoservices رووسی خراونەتە لیستی رەشەوە.

وه‌زاره‌تی‌ گه‌نجینه‌ی‌ ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ ھاوكات دوو ھاووڵاتی روسی به‌ ھه‌مان ھۆكار خراونه‌ته‌ لیستی سزادراوانی ئه‌مریكا.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی‌ ئه‌مریكا به‌ ھۆی پێشێلكردنی سزاكانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌سه‌ر كۆریای باكوور، سزای به‌سه‌ر دوو كۆمپانیای دروستكردنی كه‌شتی روسی و شه‌ش كه‌شتیدا سه‌پاند.

ئه‌مریكا به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ھێرشی ئه‌لیكترۆنی بۆ سه‌ر ھه‌ڵبژاردنه‌كانی 2016ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، سزای به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌س و دامه‌زراوه‌ی سه‌ر به‌ روسیا ده‌ركردبوو، به‌ڵام روسیا هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.