Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 16:16

په‌یکه‌رێک بۆ " هۆمه‌ر دزه‌یی " دروست ده‌کرێت

خاوه‌نی ٢٣ پێشه‌نگای هاوبه‌شه‌ له‌ وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا و توركیا و به‌غداد
کوردستان TV
100%

كچه‌ په‌یكه‌رتاشى شارى سلێمانى " ئاسۆس جاف " سه‌رقاڵی دروستكردنی په‌یكه‌رێكه‌ بۆ هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد " هۆمه‌ر دزه‌یی " .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ په‌یكه‌رتاشه‌ ئاشكرایده‌كات ، له‌ ئێستادا سه‌رقاڵى په‌یكه‌رێكه‌ بۆ هونه‌رمه‌ندى كورد " هۆمه‌ر دزه‌یى"  دواى ته‌واوكردنى كاره‌كه‌شى به‌دواى شوێنێكى گونجاو ده‌گه‌ڕێت بۆئه‌وه‌ى په‌یكه‌ره‌كه‌ى تێدا نمایش بكرێت ، وتیشی ئه‌مه‌ یه‌كه‌م په‌یكه‌ر نییه‌ بۆ هونه‌رمه‌ندانى كورد دروستى بكات .

یه‌كه‌مین كاری ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ دروستكردنی په‌یكه‌رێك بوو بۆ هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو شه‌ماڵ سایب وه‌ دواتر پرۆژه‌ی سێگۆشه‌ی سێگوچكه‌ی بابان و ئارین جاندۆ و چه‌ندین په‌یكه‌ری تر.

 ئاسۆس تا ئێستا خاوه‌نی شه‌ش كاره‌، كه‌ هه‌موویان له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی شاری سلێمانین ،  چه‌ندان په‌یكه‌ری بچوكیشی هه‌یه‌، هێشتا له‌ هیچ شوێنێك نمایشی نه‌كردوون، جیا له‌مانه‌ش خاوه‌نی ٢٣ پێشه‌نگای هاوبه‌شه‌ له‌ وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا و توركیا و به‌غداد . 

ئاسۆس جاف له‌ ساڵی 1989 له‌ شاری سلێمانی له‌ دایك بووه‌ و له‌ ساڵی 2007 ه‌وه‌ ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری په‌یكه‌رتاشی كردووه‌ و یه‌كه‌م په‌یكه‌ری به‌ ناوی دایك بووه‌ .

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.