هه‌موو مرۆڤێك مادده‌یه‌كی مۆمی له جه‌سته‌دا هه‌یه پێی ده‌ڵێن کۆلیسترۆلی خوێن ، هم كۆلیسترۆڵه ده‌بێته هۆی چەندین نەخۆشی مەترسیدار كە بەهۆی سیستمی خۆراکی ناتەندروستەوە تووشی مرۆڤ دەبێت، بەتایبەت خواردنی چەور .
بۆ ئەوەی کۆلیسترۆڵی خوێن بەرزنەبێتەوە یاخود هاوسەنگ بێتەوە ، ماڵپەڕی " ئێم بی سی " هۆشداری دەدات لە خواردنی سێ جۆر بەش لە گۆشتدا کە پێویستە کەمبکرێتەوە .
یه‌كێك له‌م 3 جۆر گۆشته‌ی پێویسته كه‌م بكرێته‌وه بۆ خواردن بریتییه له گۆشتی سور ، ئه‌م گۆشته رێژەیەکی زۆر کۆلیسترۆلی تێدایە، بەتایبەت گۆشتی چواردەوری پەراسووی نزیک ماسولکەکانی ئاژەڵەکە، یان گۆشتی مانگا، تەنها سنگی مریشکی برژاویش هەڵبژێرە .
جۆری دووه‌م له گۆشت كه زیانی بۆ له‌شی مرۆڤ هه‌یه پێستی مریشكه كه رێژەی کۆلیسترۆڵ و چەوری زۆر بەرزە و بۆ خواردن ناتەندروستە .
بۆ ئه‌وه‌ی کۆلیسترۆڵی خوێن بەرزنەبێتەوە یاخود هاوسەنگ رایبگرین پێویسته خواردنی بەشەکانی ناوەوەی ئاژەڵ واتە " الحواصل"، وەک جگەر و مۆخ كه‌م بكه‌ینه‌وه چونکە بڕێکی زۆر کۆلیسترۆڵ و چەوری تێدایە، لە بری ئەوە سنگی مریشک و ماسی هەڵبژێرە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.