سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایده‌گه‌ێنێ سێ گولـله هاوه‌ن له‌نێو گه‌ڕه‌كی حه‌ی عه‌سكه‌ری له شارۆچكه‌ی دوزخورماتو كه‌وتنه خواره‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه به پێگه‌ی به‌غداد توده‌ی راگه‌یاندووه: سێ گولـله هاوه‌نی 130 ملیم له‌گه‌ڕه‌كی حه‌ی عه‌سكه‌ری شارۆچكه‌ی دوزخورماتو كه‌وتنه خواره‌وه‌و گولـله هاوه‌نه‌كان له‌پشتی چیای شارۆچكه‌كه‌وه ئاراسته كراون.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاندووه كه یه‌كێك له گولـله هاوه‌نه‌كان كه‌وتۆته سه‌ر بانی یه‌كێك له دانیشتووانی قه‌زاكه و به‌وهۆیه‌وه برینداربووه‌و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه برینداربوون.
له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌شه‌وه به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی حه‌مرینی یه‌كێتی به میدیاكانی راگه‌یاندووه كه حه‌شدی شه‌عبی كاره‌كه‌ی كردووه، چونكه بڕیار دراوه كه ده‌بێ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌نێو شاره‌كان بكشێنه‌وه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.