ئومێد خۆشناو سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك نووسیویه‌تى ئه‌رێ هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت ، چه‌ند ڕۆژێکه به تایبه‌ت له دیدار‌و یه‌کتر بینینه کانی جه‌ژنه پیرۆزه،ئه‌و پرسیاره‌ی که،ئایه هه‌ڵبژاردن له‌کاتی خۆی ده‌کرێت یان نا ، ئه‌و پرسیاره سه‌رتاپای بیرکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی داگیرکردوه.
وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره،به‌ڕوونی و دروستی به‌مشێوه‌یه لای ئێمه وه‌ک پارتی به‌ڵێ ده‌کرێ و چ هۆکارێکی باوه‌ڕهێن ومه‌نتقی نیه که،نه‌کرێت لای خه‌ڵکیتریش نه‌خێر هه‌ڵبژاردن ناکرێ،چ پاساوێکیش نیه که،نه‌کرێت.
ناوبراو ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، جیاوازیه‌که ئه‌وه‌یه،قسه‌و ده‌ربڕینی ئێمه لای خۆمان و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیتر و لهمیدیاو بۆ ڕای گشتیش هه‌ر ئه‌وه‌یه ده‌ڵێین پێویسته هه‌ڵبژاردن بکرێ ، وه‌لێ لای ئه‌وان به‌وشێوه‌یه‌یه،لای خۆیان و له پشتی په‌رده‌و ژووره داخراوه‌کان ده‌ڵێن نابی بکرێ،که‌چی له میدیا‌و بۆ ڕای گشتیش ده‌ڵێن پێمان باشه بکرێ.
له‌كۆتا نووسینه‌كه‌یدا خۆشناو ده‌ڵێت ، هه‌ر هێزو لایه‌نێک هه‌وڵی دواخستنی هه‌ڵبژاردن بدات جگه له ترسیان له بڕیاری گه‌ل هیچیتر نیه ، هه‌ر هێزێکیش بگاته ئه‌و ئاسته‌ی له ئیڕاده‌ی گه‌لی خۆی بترسێ،بێ‌شک ئایندهی ڕوون و دیاره،ئه‌گه‌ر له‌ناویش نه‌چێت ده‌پوکێته‌وه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.