Erbil 38°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 14:12

سێ ملیۆن خێزانی ئێران له‌ هه‌موو جۆره‌ چاودێرییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی بێ به‌شن

ژماره‌ی دانیشتوان له‌ساڵی 2017دا 80 ملیۆن كه‌س بووه‌
کوردستان TV
#11
100%

به‌رپرسێكی حكومی ئێران رایده‌گه‌ێنێ، سێ ملیۆن خێزان كه‌ له‌ ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی ریفی ئێران ده‌ژین بێ به‌شن له‌ هه‌موو جۆره‌ چاودێرییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی.

محه‌مه‌د ره‌زا ڤایز مه‌هده‌وی ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی جوتیاران، گوندنشینان و كۆچه‌ری ئێران، ، به‌ ئاژانسی هه‌واڵی  İSNAی  ئێرانی راگه‌یاندووه‌: له‌ كارێكدا كه‌ له‌سه‌ر شه‌ش ملیۆن شوێنی نیشته‌جێبوون له‌ گونده‌واره‌كانی ئێران ئه‌نجامیانداوه‌ بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ سێ ملیۆن خێزان هیچ چاودێرییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیان نییه‌، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه‌ تا كۆتایی ساڵ له‌و ناوچانه‌دا لانی كه‌م بیمه‌ بۆ كه‌سێك له‌ دانیشتوانانی ئه‌و خێزانانه‌ دابین ده‌كه‌ن.

به‌پێی زانیارییه‌كانی دامه‌زراوه‌ی ئاماری ئێران، ژماره‌ی دانیشتوانی ئێران له‌ساڵی 2017دا 80 ملیۆن كه‌س بووه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.