Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 05:37

له‌فه‌ره‌نسا که‌سێک به‌ چه‌قۆ دایک و خوشکەکەی خۆی کوشت

پۆلیس ته‌قه‌ی لێده‌كه‌ن و ده‌یكوژن
کوردستان TV
100%

به‌ پێی راگه‌یه‌نراوێكی پۆلیسی فه‌ره‌نسا كه‌سێك له‌ په‌لامارێكدا دایكی و خوشكەكەی خۆی له‌ شاری تراب له‌ باشووری پاریسی پایته‌خت كوشت.

پۆلیش جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌ كه‌ په‌لامارده‌ره‌كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ كوژراوه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاژانسی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌كانی فه‌ره‌نسا گواستویه‌تییه‌وه‌ كه‌ قوربانییه‌كان دایك و  خوشكی په‌لامار ده‌ره‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها كه‌ناڵی بی ئێف ئێمی ته‌له‌فزیۆنی راگه‌یاندووه‌، دوای رووداوه‌كه‌  په‌لامار ده‌ره‌كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ باڵه‌خانه‌كانی ناوچه‌ خۆی قایم كردبوو، دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس گه‌مارۆی شوێنه‌كه‌ ده‌ده‌ن، په‌لامار ده‌ره‌كه‌ به‌ چه‌قۆكه‌ی ده‌ستییه‌وه‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌و پیاوانی پۆلیسیش ته‌قه‌ی لێده‌كه‌ن و ده‌یكوژن.

ئاماده‌كردنی / رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.