وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت بۆ له‌مه‌ودوا دابه‌شكردنی مووچه هیچ مانگێك دواناكه‌وێت و له 5ی ئەیلول دەستپێدەکات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، وه‌زیری دارایی بڕیاریداوه له‌مه‌ودوا مانگانه دابه‌شكردنی مووچه له یه‌ك واده‌دا ده‌بێت و چیتر دواناكه‌وێت.
سەرچاوەیەك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراشیکردووە، لە 5ی ئەیلولی 2018ەوە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات و یەکەم و دووەم وەزارەت پێشمەرگە و پەروەردە دابه‌ش ده‌كرێت.
پێش جه‌ژنی قوربان مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و خانه‌نشینان دابه‌شكرا، به‌مه‌ش كۆتایی هات به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایار، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی بڕیاریداوه خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه بڵاونه‌كاته‌وه و به‌پێی داهات مووچه دابه‌ش بكات.
مانگانه دابه‌شكردنی مووچه به دوو شێوە دەدرێت بەشێکیان لەسەر داهاتی نەوت و لەلایەن ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانەوە دەدرێت، بەشێکی دیکەشیان لە 317 ملیار دیناری پشكی هه‌رێم دەدرێت کە مانگانە له‌به‌غداوه دەنێردرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.