Erbil 38°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 06:28

روانگەی سوری: هێزەکانی سەر بە تورکیا لە عەفرین بەردەوامن لە پێشێلکارییەکانیان

ماڵ و سامانی هاوڵاتیان بەتاڵان دەبەن
کوردستان TV
#12
100%


بەپێی چەند بەڵگەنامەیەك، چەكدارە هاوپەیمانەكانی توركیا لەشاری عەفرین موڵ و ماڵی كورد وەك دەستكەوتی شەڕ تاڵان دەكەن و لەخاڵەكانی پشكنیندا دەست دەگرن بەسەر موڵك و ماڵی كوردی ئەو ناوچەیە.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، لە راپۆرتێكیدا، لەبارەی دۆخی عەفرینەوە بڵاویكردوەتەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی سەر بە توركیا لە عەفرین ماڵ و سامانی هاوڵاتیان بەتاڵان دەبەن و دەست بەسەر موڵك و ماڵیاندا دەگرن بەبێ ئەوەی هیچ هێز و لایەنێك رایان بگرێت.

راشیگەیاند: ئەو هێزانە سەرانە لە جوتیاران و خاوەن شوێنە بازرگانییەكان و ئەو كەسانەش، كە بە پاس لە نێوان گوند و شارۆچكەكان هاتوچۆ دەكەن وەردەگرن.

روانگەی سوری ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، چەكدارەكانی سەر بە ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتونی توركیا بەردەوام هاوڵاتیانی عەفرین دەستگیر دەكەن و لە هەفتەی رابردووشدا دەیان كەسی مەدەنیان بە تۆمەتی هاوكاریكردنی هێزە كوردییەكان دەستگیر كردووە، بۆ ئەوەی كەس و كاریان بترسێنن و ناچاریان بكەن پارە بدەن بۆ ئەوەی كەسەكانیان بەربدەن.

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.