Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 12:49

دەستەی گەشتوگوزار: تا دووەم ڕۆژی جەژن 181 هەزار گەشیار هاتوونەتە هەرێم

هاتنی گەشتیاران بەردەوامە
کوردستان TV
#7
100%

گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان دوایین ئاماری هاتنی گەشتیارانی بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان ئاشكرا كرد.

نادر ڕۆستی گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان به‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی راگه‌یانددووه‌  تا دووەم ڕۆژی جەژن 181 هەزار گەشیار هاتوونەتە هەرێمی كوردستان، ئەمە بەدەر لە گەشتیارانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان.

گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم گوتیشی: لە 18ی 8 تاکو 22ی  واتە ماوەی 5 ڕۆژ 181 هەزار گەشتیار هاتۆتە هەرێمی کوردستان، لە هەمان کات لە جەژنی قوربانی پارساڵ 145 هەزار گەشتیار هاتبوو، واتە بە ڕێژەی 24% زیادی کردووە، هاتنی گەشتیاران بەردەوامە و ژمارەکە لەبەرزبوونەوە دایە، دوا ئامار لە ڕۆژانی دوای جەژن بە وردکاری زیاتر ڕادەگەیەنین.

زۆرترین گەشتیار لە شارەكانی خوارووی عێراقەوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و ئێستا لە ناوچە گەشتیارییەكانن، هاوكات كردنەوەی ڕێی نێوان كەركووك و هەولێر هۆكارێكی تری هاتنی ژمارەی زۆری گەشتیاران بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.