زۆربه‌مان كاتێك توشی سه‌ر ئێشه‌و لاوازبون و كه‌مخه‌وی ده‌بین واده‌زانین كاریگه‌ری هیلاكی و كاری زۆره به‌ڵام له‌ڕاستیدا هۆكاره‌كه‌ی بۆ كه‌می ڤیتامین K و مه‌گنیسۆم ده‌گه‌رێته‌وه‌و ده‌توانین به‌خواردنی ئه‌م خۆراكانه چاره‌سه‌ری بكه‌ین.
مه‌گنیسیۆم:
* له‌زیاتر له 300 كارلێكی ناوجه‌سته كاریگه‌ری هه‌یه هاوكاری خۆراك ده‌كات بۆئه‌وه‌ی بۆ وزه بگۆڕێت و پرۆتین له‌ترشه ئه‌مینیه‌كانه‌وه به‌رهه‌مبێت.
* له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی سترێس و شڵه‌ژاوی سودی ده‌بێت و سه‌رئێشه و هیلاكی كه‌مده‌كاته‌وه.
* له‌خۆراكه‌كانی وه‌ك ماسی و شیره‌مه‌نیه‌كان و شوتی و دانه‌وێڵه‌و پاقله‌مه‌نیه‌كان و سپیناخ و گۆشت و ئه‌ڤۆگادۆ هه‌یه.
* كه‌مبونه‌وه‌ی ده‌بێته لاوازی و خه‌وزڕان.
ڤیتامین K:
* له‌كۆكردنه‌وه‌ی خوێندا سودی هه‌یه‌و كاریگه‌ری له‌زوو چاكبونه‌وه‌ی بریندا ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ڤیتامین D كارلیك ده‌كات و چڕی ئێسكه‌كان زیادده‌كات.
* له‌خۆراكه‌كانی وه‌ك سه‌وزه‌واته‌كان و خواردنه تونه‌كان و سپیناخ و پیازو برۆكلی و زه‌یتی زه‌یتون و كه‌ره‌وز بونی هه‌یه.
ن/ پرۆفیسۆر د.سیروان قه‌ره‌داغی
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.