كۆمپانیای گوگل رایگه‌یاند: 39 كه‌ناڵ و هه‌ژماری به‌كاربه‌رانی سه‌ر به حكوومه‌تی ئێرانی بلۆك كردووه كه له ماڵپه‌ری یوتیوب، سه‌ر به كۆمپانیای گوگڵ چالاكیان هه‌بووه.
ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند: هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا كۆمپانیای گوگل، شه‌ش وێبلاگ و 13 هه‌ژماری دیكه‌ی سه‌ر به حكوومه‌تی ئێرانی له گوگڵ پڵاس بلۆك كردووه و دایخستوون.
گوگڵ له‌مباره‌وه ئاشكرایكرد: سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌ناڵ و هه‌ژمارو ماڵپه‌ڕانه‌ی كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌یانه‌وه داخراون و بلۆك كراون، به‌رده‌وام بابه‌تی سیاسیان له دژی ئه‌مریكا بڵاو ده‌كرده‌وه، به‌ڵام ناسنامه و په‌یوه‌ندی هه‌بوونی خۆیان، به دامه‌زراوه‌ی ده‌نگ و ره‌نگی فه‌رمی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌شارده‌وه.
دیاره دامه‌زراوه‌ی ده‌نگ و ره‌نگی فه‌رمی كۆماری ئیسلامی ئێران، راسته‌وخۆ له ژێر ده‌سه‌ڵاتی نووسینگه‌ی عه‌لی خامه‌نه‌یی رێبه‌ری ئێران كار ده‌كات.
هاوكات بڵاوكراوه‌ی پۆلیتیكۆ له راپۆرتێكیدا نووسیویه‌تی، كۆنت واكه‌ر،جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای گوگل بۆ كاروباری جیهانی، هه‌واڵی بلۆك كردنی ئه‌و هه‌ژمارانه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
ئه‌م هه‌وڵه‌ی كۆمپانیای گوگڵ له كاتێكدایه كه چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، هه‌ردوو كۆمپانیای زه‌به‌لاحی بواری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، فه‌یسبووك و تویته‌ر رایانگه‌یاندبووه به سه‌دان هه‌ژمار و گرووپیان له تۆڕه‌كانیان داخستووه و بلۆك كردووه كه بانگه‌شه‌یان بۆ سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران له دژی ئه‌مریكا ده‌كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.