Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 06:29

کۆمپانیای شاومی چینی مۆبایلێکی نوێی راگه‌یاند

توانستی باترییه‌كه‌ی چوار هه‌زار ملیئه‌مپێره‌
کوردستان TV
100%

له‌ كۆتایدا كۆمپانیای شاومی چینی مۆبایلێكی نوێی راگه‌یاند كه‌ كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی گرنگ و ناوازه‌ له‌ خۆده‌گرێت.

مۆبایله‌كه‌ ناوی پۆكۆ ئێف وه‌ن (Poco F1)ـه‌، ئه‌وه‌ی ئه‌م له‌ مۆبایله‌كانی دیكه‌ جیاده‌كاته‌وه‌ كه‌مبوونی نرخه‌كه‌یه‌تی له‌چاو به‌رزی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كه‌ به‌مجۆره‌یه‌:

- به‌ دوو جۆر رامی جیاواز (6GB، 8GB) به‌رده‌سته‌

- به‌ سێ جۆر میمۆری جیاواز (64GB، 128GB، 256GB) به‌رده‌سته‌.

- قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی ٦.١٨ ئینجه‌ به‌ روونی (2246X x 1080) پیكسڵ.

- پرۆسێسه‌ره‌كه‌ی به‌ سناپدراگۆنی ٨٤٥ ـه‌.

- دوو كامێرا به‌كوالێتی ١٢ مێگاپێكسڵ و پێنج مێگاپێكسڵ له‌ پشته‌كه‌ی جێگیركراوه‌.

- كامێرای پێشه‌وه‌ دوو مێگاپێكسڵه‌.

- توانستی باترییه‌كه‌ی چوار هه‌زار ملیئه‌مپێره‌.

- نرخه‌كه‌ی به‌پێی گۆڕینی تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ی له‌ ٣٠٠ دۆلاره‌وه‌ بۆ ٤١٥ دۆلاره‌.

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.