كۆمسای، خانمه گۆرانیبێژی كورد نوێترین به‌رھه‌می به‌ناوی (كه‌پڵی تازه) له جه‌ژنی قورباندا بڵاوكرده‌وه.
كۆمسای، خانمه گۆرانیبێژی كورد له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام پێشتر ڕایگه‌یاندبوو، كه “بڕیارمداوه بۆ ئه‌م جه‌ژنه نوێترین به‌رھه‌می خۆم، كه گۆرانییه‌كی شادی و ھه‌ڵپه‌ڕكێیه به‌ناوی كه‌پڵی تازه، بڵاوبكه‌مه‌وه”.
له ئێستادا كۆمسای گۆرانیه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه، كه 5 خولهك و 29 چركه‌یه و به‌شێوه‌ی شاد و هه‌ڵپه‌ڕكێ وتراوه.
كۆمسای خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و تائێستا دوو ئه‌لبومی گۆرانی به ناوی (ماڵی دنیا) و (زرمه) بڵاوكردۆته‌وه..
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.